به‌یروت
به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی رەسمی NNA لوبنانی، تۆمه‌تباران "له پلانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی بوونه، وه‌ك راهێنان له‌سه‌ر تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك."
هەر لەو هەواڵەدا هاتووە، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌ی ته‌واو له‌باره‌ی كهیسهكهوە، دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ تۆمه‌تباران ده‌ر بكا.
هێزه ئاسایشپارێزهكانی لوبنان پێش دوو حه‌فته له ئۆپه‌راسیۆنێكی سهریازیدا لە شاری به‌یروت، 17 كه‌سیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش دەستگیر کرد، کە هاوڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی لە ناویاندا بوو و "به نیازی خۆته‌قاندنه‌وه هاتبووە وڵاتی لوبنان" وەک هێزە ئاسایشپارێزەکان رایانگەیاند.
به ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئاسایشپارێزه‌كان بۆسەر چه‌ند شارێكی دیكه، ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان گه‌یشته 28 كه‌س.