هه‌ولێر
له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆبوونه‌وه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، كۆبوونه‌وه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له فازڵ میران سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌نجامدراوه و بارودۆخی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی كورد بۆ پۆستی سه‌ركۆماری عێراق تێیدا گفتوگۆ ده‌كرێن.
هه‌ریه‌ك له قوبان تاڵه‌بانی، سه‌عدی پیره، د. رۆژ نوری شاوه‌یس، هۆشیار زێباری و كه‌مال كه‌ركوكی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن.