Hemin Hüseyin
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
هه‌ولێر - AA
له‌میانی به‌شداریكردنیان له رێوڕه‌سمێكی هونه‌ری، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرد و گوتی: ''پاش ئه‌وه‌ی به‌شێك له یاسای بوودجه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقییه‌وه په‌سه‌ند كرا، وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌ربكه‌ن و، ئێمه پێشوازی له‌م هه‌نگاوه ده‌كه‌ین و ره‌نگه هه‌موو داوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له خۆ نه‌گرێت، به‌ڵام تا راده‌یه‌ك هیوابه‌خشه و، هیوادارین به‌پێی رێنماییه‌كان و له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دا بڕیار بدرێت''.
سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: ''سه‌باره‌ت به باری ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئێمه له رابردووش‌دا گوتوومانه چوار ساڵی سه‌ختمان تێپه‌ڕاند و پارساڵیش دوای ئه‌وه‌ی چاوخشاندن به سیسته‌می پاشه‌كه‌وت كرا و، پاره‌ی به‌ڵێنده‌ران درا و جموجۆڵێك كهوتهبازار و ئه‌مه‌ش ئومێدبه‌خشه و له‌هه‌مانكاتدا متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان دا هه‌یه''.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، سه‌فین دزه‌یی گوتی: ''له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا شاند ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكمان لهبهغدابوو بۆ بابه‌تی گومرگه‌كان و، ئێستاش بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی باڵا سه‌ردانی به‌غدا بكات''.