Bekir Aydoğan
16 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2022
هه‌ولێر-AA
له رێوره‌سمێكدا له هه‌ولێر ئه‌و سه‌ركرده توركمانانه یاد كرانه‌وه كه ٤٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه له سێداره درابوون.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا كه له ژێر ناونیشانی "١٦ی كانوونی دووه‌م رۆژی شه‌هیدانی توركمان" له باره‌گای لقی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری پێكهاته‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سەرکردایەتی به‌ره‌ی توركمانی، ئایدن مه‌عروف، كاربه‌ده‌ستانی پارته توركمانه‌كان، ئه‌ندامان و خێزانی شه‌هید و كه‌سوكاریان به‌شدارییان كرد.
له‌میانی رێوره‌سمه‌كه‌دا ئایدن مه‌عروف گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ١٦ی كانوونی دووه‌می ١٩٨٠دا رژێمی به‌عس چوار كه‌سایه‌تی گرنگی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركمان بوون بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان هه‌بووبێ، له سێداره داوه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌وان كه له دۆزی توركماندا رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه، هه‌رگیز له یاد ناكرێن و گوتی:
"شه‌هیده‌كانی ئێمه هه‌رگیز نامرن. ئه‌وان هه‌میشه قاره‌مانن. له دڵی ئێمه‌دا ده‌ژین. ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی توركمهنهلی و له‌سه‌روویه‌وه له كه‌ركووك، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌ره‌ی توركمانی عێراقییه‌وه رێوره‌سمی یادكردنه‌وه‌یان بۆ رێكده‌خرێت. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه ئێمه هه‌میشه له‌پاڵ شه‌هیده‌كانماندا بووین".
رێوره‌سمه‌كه به نیشاندانی ژماره‌یه‌ك دیمه‌ن و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شیعرێك كۆتاییهات.
رژێی به‌عس له عێراق له ١٦ی كانوونی دووه‌می ١٩٨٠دا، هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده توركمانه‌كان، عه‌بدوڵا عه‌بدولڕه‌حمان، دكتۆر نه‌جده‌ت كۆچاك، عادل شه‌ریف و دكتۆر ره‌زا ده‌میرجی له سێداره دابوو.
گه‌لی توركمان هه‌موو ساڵێك له ١٦ی كانوونی دووه‌مدا رێوره‌سمی یادكردنه‌وه له ژێر ناونیشانی "رۆژی شه‌هیدان" رێكده‌خات.