مه‌درید
له هەریمی كه‌ته‌لۆنیا له رۆژهه‌ڵاتی ئیسپانیا، به بانگه‌وازی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا له ژێر ناونیشانی "دووباره یه‌كێتیی سیاسی" خۆپێشاندانێكی فراوان ئه‌نجامدرا.
له خۆپێشاندانەکە زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س به‌شداریکرد. نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ته‌لۆنیا (ANC) و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان به ناوی Omnium گوتاریان پێشكه‌شكرد و پشتگیری‌یان له سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا ئارترو ماس كرد سه‌باره‌ت به پیشنیاره‌كه و داوایانكرد له ماوەی سێ مانگدا هه‌ڵبژاردنی چاره‌نووسیی ئه‌نجامبدرێ.
سه‌رۆكی ANC كارم فۆركادیل ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد كه پێویسته پارته سیاسییه‌كان یه‌كڕێزی نێوانیان تێكنه‌چێ و داوایكرد تا 9ی تشرینی دووه‌م دوای ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی چاره‌نووسیی، خه‌ڵك سووربن له‌سه‌ر بڕیاری دواڕۆژی كه‌ته‌لۆنیا بۆ پشتگیریكردنی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ڵبژاردنی چاره‌نووسیی.
فۆركادیل گوتی: "داوا له سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌ین زووتر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدا، سێ مانگی دیكه ده‌مانه‌وێ ده‌نگ بده‌ین."
له لایه‌كی دیکەوه پارتی چه‌پی كۆماری كه‌ته‌لۆنیا كه له ده‌ره‌وه‌ی كهتۆلۆنیا پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه ده‌كا، روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و گوتی: "تاكه رێگە بۆ كهتۆلۆنیا سه‌ربه‌خۆییه. به‌ڕێوه‌بردنی خۆجێی وێرانبوو. دروستكردنی هه‌لی دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسپانیا ئه‌سته‌مه، له به‌ڕێوه‌بردنی خۆجێی دوارۆژ نییه، ته‌حه‌مولی ئه‌وه نه‌ما تا ساڵێكی دیكه پێنج ملیار یۆرۆ له بودجه‌ی كه‌ته‌لۆنیا كه‌مبێته‌وه، كاتی قسه‌كردن نییه به‌ڵكو كاتی كاركردنه. شتی باش پێویسته چاوه‌ڕوان نه‌كرێ. زۆربه‌ی خه‌ڵكی كەتهلۆنیا لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و پێویسته ئه‌مه له په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا به شێوه‌یه‌كی روون نیشانبدرێ."
دوای بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووریی ئیسپانیا سه‌باره‌ت به بڕیاری حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنیا، پێشنیار كرا له 9ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ له شوێنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ،ده‌نگدانی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی ویستی تاكه كه‌سییه‌وه ئه‌نجامبدرێ، به‌و هۆیه‌وه كێشه كه‌وته ناو پارته سیاسییه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه و ئاماژه به لاوازبوونی "یه‌كێتیی سیاسی" كرا.