Haydar Hadi
20 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا- AA
هێزەکانی سەربە حکوومەتی ناوەندیی عێراق کۆنترۆڵی شارەدێی پردێی سەربە کەرکووکیان کرد.
شانەی راگەیاندنی جەنگی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ''هێزەکانی دژە تیرۆر، پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی چوونە ناو شارەدێی پردێ''.
هاوکات لە روونکردنەوەیەکدا سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاندووە، لەسەر رێگەی نێوان هەولێر-کەرکووک پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان روویداوە.