Ramal Abdullah Mahmood
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
نیویۆرک – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای ئەوەی لە ئەمریکاوە دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا رۆژی پێنجشەممە ٢٨ی ئەیلوول لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئامادەی ئێوارە خوانێک دەبێت.
لە "سندوقی هاریکاری گەردوونی بلوومبەرگ" کە لە لایەن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا و شارەکان و سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیویۆرک، مایکڵ بلوومبەرگ لە هۆتێلی نیویۆرک پلازا رێکخرا بوو، ئەردۆغان وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە رۆژی دووشەممە لەگەڵ پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات. رۆژی پێنجشەممەش لە ئێوارەخوانێک پێکەوە دەبن و، تاوتوێی پێشھاتەکانی سووریا دەکەن.
لە میانی ئەو دیدارەدا ئەردۆغان و پوتین لەبارەی فرۆشتنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 دەدوێن کە بڕیارە رووسیا بە تورکیای بفرۆشێت.