Murat Ünlü,Hemın Othman Mohammed
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2017
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن هێرشه‌كانی سه‌ر موسڵمانانی رۆهینگیا لە هەرێمی ئاراكان رۆژئاوای میانمار به كۆمه‌ڵكوژی به‌رده‌وام ناوزه‌ند كرد.
ئیمانوێل ماكرۆن كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌كانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆركه، بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی TMCی فه‌ڕه‌نسی دوا و، به پێویستی زانی ئیدانه‌ی ئه‌و پاكتاوی نه‌ژادییه بكرێت كه به‌رامبه‌ر موسڵمانانی ئاراكان له میانمار جێبه‌جێ ده‌كرێت و، هه‌ڵویست له‌و باره‌یه‌وه وەربگیرێت.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن باسی له‌وه كرد كه پێویسته بانگه‌واز بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌و توندوتیژیه و، داوای گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بكرێت بۆ ناوچه‌كه، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گرنگه بابه‌ته‌كه له‌چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا تاوتوێ بكرێت.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن راشیگه‌یاند کە "وڵاتەکەی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیدا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كات بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوی نه‌ژادییه‌ی درێژه‌ی هه‌یه".