ھەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەگەی بەدەپە لە شاری ھەولێر کۆمەڵێک رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەیاننامەیەکدا پاڵپشتی خۆیان ھەڵبژاردنەکانی تورکیا بۆ ھەدەپە راگەیاند.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە کە چارەسەریی پرسی گەلان سەرەتاییترین پڕەنسپی جاڕنامەی مافی مرۆڤە و پرسی کوردیش لە تورکیا لە رێگەچارەی ئاشتی و دیموکراسی و مەدەنیانەوە دەبێت.
ھەروەھا رێکخراوەکان پشتگیریی خۆیان بۆ کاندیداکانی ھەدەپە راگەیاند و ھیوای سەرکەوتنیان خواست و ھەروەھا داوایان لە ھەموو کوردێک کرد هەتا لە باکوور خاوەندارێتی لە ھەدەپە بکەن و دەنگی ھەدەپەیان بە دەنگی ئازادی و دەنگی گەنج و ژنانیان ناو برد.
ئەندامی رێڤەبەریا "دەبەپە" لە بارەگای بەدەپە لە کۆنگرەی رۆژنامەنووسیدا گوتی "لە ھەرێمی کوردستان ئەو ھێندە ھێز و پشتگیریان دایەتە ھەدەپە کە ئێمە وا دەزانین لە باشوور ھەڵبژاردن دەکرێتەوە و ئێمە ھەدەپە بە ناسنامە کورد لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دادەنێین و ھەروەھا ھەدەپە دەبێ لە ھەڵبژاردن سەر بکەوێت و بۆ پەرلەمان بڕوا ئەگینا دیموکراسی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کەموکوڕی دەبێت".
ئەو رێکخراوانە کە بەدەسپێشخەری رێکخراوی مەدەنی "یەکبوون" کۆببوونەوە بریتین لە رێکخراوەکانی "هێمای رۆشنبیری"، "زیندانیانی سیاسی"، "ئۆرتە"، "پێنووس"، "پرسی پەروەردەییەکان"، "ئازادی لاوان"، "خاک" و "کۆمەڵەی خوێندکاران".