کاترین ئاشتۆن بەرپرسی باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، لە شاری جنێڤ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری کۆبوویەوە.
دوای کۆبوونەوەی ئاشتۆن و کیری، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و چەند کاربەدەستێکی دیکەی وەزارەتەکەی، چوونە ئەو هۆتێلەی ئەو بەرسانەی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا تێیدا کۆبوونەوە.
لەگەڵ چوونە ژوورەوەی لاڤرۆڤ، لەبەر دەرگای هۆتێلەکە، کچێک وەکو دەربڕینی ناڕەزایی سینگی رووتکردەوە و دروشمی دژی ئەو دەدا.
دواتر هێزە ئاسایشپارێزەکانی ئەو ناوچەیە، کچەکەیان دەستگیرکرد.