به‌یروت
وه‌زیری ناوخۆی لوبنان (مەڕوان شەربیل) دوای كۆبوونه‌كه گوتی " ئێمه پارێزگاری له‌ژیان و سه‌لامه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین له‌توركیاوه هاتوونه‌ته وڵاته‌كه‌مان سه‌ره‌ڕای سه‌ركۆنه‌كردنی رفاندنی هه‌ر كه‌سێ، هه‌وڵی سۆراخكردنی ئه‌و دوو فڕۆكه‌وانه ده‌ده‌ین له‌لوبنان رفێنراون"
بالیۆزی توركیا له‌لوبنان (ئینان یه‌ڵدز) له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆی لوبنان به‌رپرسیارێتی گه‌شتیارانی توركیای له‌لوبنان خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌و گوتی
" ژمارەیه‌كی زۆر هاووڵاتی توركیا لە لوبنان ھەن، بۆیه خوازیارین ئه‌م وڵاته ژیانیان بپارێزێ"
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ردوو فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی توركیا كه گه‌شتیاران له‌نێوان توركیا‌و لوبنان هاتوچۆ پێده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو رفێنران و هێشتا هیچ له‌باره‌ی چارهنسوویانهوه نازانرێت.
وه‌زیری ناوخۆی هه‌روه‌ها گوتی " له‌و باوه‌ڕه‌ین ئه‌گه‌ر هێزه ئاشتی پارێزه‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لوبنان بكشێنه‌وه ئه‌وا هێزه‌كانی توركیا لێره ده‌مێننه‌وه"