هه‌ولێر
له‌نامه‌كه‌یدا بارزانی ده‌ڵێت:" داواتان لێده‌كه‌م لیژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، له راست و دروستی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ماوه‌یه‌كه له میدیاكان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌نه تیرۆریسته‌كان له رۆژئاوای كوردستان نه‌فیر عامیان له‌دژی هاووڵاتیانی كورد راگه‌یاندووه"
هه‌روه‌ها بارزانی له‌و نامه‌یه‌یدا ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه راست بن، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو تواناكانی بۆ به‌رگریكردن له هاووڵاتیانی بێتاوانی كورد له رۆژئاوای كوردستان ده‌خاته‌گه‌ڕ".
ئەمەی خوارەوە دەقی ئەو نامەیەیە كە سەرۆك بارزانی لە 8ـی 8ـی 2013 بۆ لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی ناردوویەتی:
بۆ لیژنەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد
سڵاوێكی گەرم...
ماوەیەكە لە میدیاكان و هەندێ ناوەندی سیاسی و ڕاگەیاندنەكاندا كۆمەڵێك هەواڵ و دەنگۆ بڵاو بووەتەوە كە گوایە لە لایەن تیرۆریستانەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان نەفیرعام لەدژی هاووڵاتیانی كورد ڕاگەیێندراوە و تیرۆریستانی سەر بە ئەلقاعیدە پەلاماری خەڵكی مەدەنی و بێ‌تاوان دەدەن و سەری ژن و منداڵی كورد دەبڕن. بۆ دەركەوتنی ڕاستی و دروستیی ئەم هەواڵانە داواتان لێ دەكەم لیژنەیەكی تایبەت پێك بهێنن بۆ ئەوەی سەردانی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن و لێكۆلینەوە لەسەر ئەو هەواڵانە بكەن. ئەگەر بێتوو ئەم زانیاریانە ڕاست بن و هاووڵاتی و ژن و منداڵی بێتاوانی كورد لەژێر هەڕەشەی كوشتن و بڕین و تیرۆردا بن ئەوا هەرێمی كوردستان هەموو تواناكانی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بەرگری لە ژن و منداڵ و هاووڵاتی بێتاوانی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان بكات.