29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
برۆکسڵ -AA
لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک و ھاوتا ئەمریکییەکەی، جێمس ماتیس تاوتوێی ئەو نامەیە کرا کە لەبارەی پێدانی چەک بە رێکخراوەکانی تیرۆریستی پەيەدە/یەپەگە لەلایەن ماتیسەوە بۆ ئشک رەوانە کرابوو.
ئشک لە دوای سەردانیکردنی برۆکسڵ بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، لە ھۆتێلی The Hotel Brussels لەگەڵ وەزیری بەگری ئەمریکا، جێمس ماتیس کۆبووەوە.
بەپێی زانیاریاکەن، کۆبوونەوەکە نزیکەی یەک کاتژمێر خایاندووە و تێدا باسی پرسەکانی سووریا، عێراق، قەتەر و ئەفغانستان کراوە.
فکری ئشک لە کۆبوونەوەکەدا دووبارە نیگەرانی تورکیای لەبارەی پێدانی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە پەیەدە/یەپەگە لەسووریا بە ھاوتا ئەمریکییەکەی راگەیاندووە. ھاوکات باس لەو نامەیە کرا کە ماتیس لەبارەی ئەم پرسە بۆ فکری ئشکی ناردبوو.
لەلایەکی دیکە ماتیس لە کۆبوونەوەکەدا ئاشکرای کردووە کە بابەتی پێدانی چەک بە پەیەدە/یەپەگە بە ناچاریی بووە نەک بژاردەی خۆیان بێت.
لەبارەی قەیرانی قەتەریش، ھەردوو لایەنەکە ھاوڕابوونە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە بە رێگەی ئاشتیانە.