Abdullah Shukur
28 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2017
برۆکسڵ - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، فیکری ئشک لە شاری برۆکسڵی پایتەختی بەلجیکا لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، جەیمیز ماتیس کۆبووەوە.
ئشک لە دوای سەردانیکردنی برۆکسڵ بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، ئەمڕۆ لە ھۆتێلی The Hotel Brussels لەگەڵ وەزیری بەگری ئەمریکا، جەیمیز ماتیس کۆبووەوە.
راگەیەنرا کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسەکانی تیرۆر، پێشھاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کراوە.
بڕیارە بەیانی سبەی فیکری ئشک بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بکات و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ھەر یەک لە وڵاتانی مەقدۆنیا، ئوسترالیا و ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ساز بکات.