Fahrettin İbrahim
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
هەولێر - AA
بڕیارە سبەی چوارشەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو سەردانی بەغدا و هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە سەردانەکەیدا پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات.
پێشبینی دەکرێت وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵو لە میانی سەردانی بۆ بەغدا لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری عێراق، فوئاد مەعسوم و سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەلیم جبوری و وەزیری دەرەوە، ئیبراھیم جەعفەری و سیاسەتمەدارانی تورکمان کۆببێتەوە و پاشان لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.