Hasan Namlı,Mohammed Baqi Hussein
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2017
دیاربه‌كر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ردا له دیاربه‌كر، 756 كیلۆ و 300 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاسایشی دیاربه‌كر، له سێ ئۆپه‌راسیۆنی جیاجیادا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 756 كیلۆ و 300 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش به‌رده‌وامه.