قاھیرە
وەزیری دەرەوەی میسر (نەبیل فەھمی) بەر لەوەی بچێ بۆ فەرەنسا لەفڕۆکەخانەی
قاھیرە رایگەیاند: لەپاریس بارودۆخی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەین لەگەڵ ھەر یەکە لە (جۆن کیری) وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو (لاورانت فابیۆس) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا.
بڕیارە سەردانەکەی فەھمی بۆ فەرەنسا سێ رۆژ بخایەنێ و لەگەڵ ھاوتاکانی خۆی گەنگشەی بارودۆخی سوریاو فەڵەستین و ئیسرائیل بکەن.