ھەولێر
وتەبێژی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد بەھۆی ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە ٢٢ی ئەیلولیش دەبێتە پشووی رەسمی لە ھەرێمی کوردستان.
سەفین دزەیی لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی رەسمی حکومەتی ھەرێم بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێ "وەک ئاگادارین لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی ٢١ی
ئەیلوول ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت،..بەم بۆنەیەوە بە ھاوڵاتیانی ئازیزی ھەرێمی کوردستان رادەگەیەنین رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ئەیلوول پشووی فەرمیە".
بڕیارە شەممەی داھاتوو ٢١ی ئەیلول ھەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێ.