له‌نده‌ن
له هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی بریتانیادا به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هەتا ئێستا پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست هاتووه، پارتی موحافیزکارەکان توانی 326 کورسی پارله‌مان بەدەست بێنێت و به‌م پێیه‌ش ده‌توانێ به ته‌نها حکوومه‌ت پێک بێنێت.
دوێنێ هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی 650 کورسی ئه‌نجوومه‌نی گشتی به‌ڕێوه‌چوو که به باڵی خوارتری په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌ناسرێت، له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا رێژه‌ی به‌شداریکردن نزیکه‌ی له‌سه‌دا 65 بوو، به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش که هەتا ئێستا ده‌رکه‌وتوون له کۆی 650 ناوچه ده‌نگی 643 ناوچه‌یان جیاکراوه‌ته‌وه.
پارتی موحافیزکارەکان به سه‌رۆکایه‌تی ده‌یڤید کامیرۆن له 326 ناوچه بردوێتییه‌وه و پارتی کرێکاران له 230 ناوچه و پارتی نه‌ته‌وه‌یی سکۆتله‌ندییه‌کان (SNP) له 56 ناوچه و پارتی لیبراڵ دیموکراته‌کان له 8 ناوچه و پارتی یه‌کێتی دیموکراتی ئیرله‌ندای باکوور(DUP) له 8 ناوچه و پارته‌کانی دیکه 15 کورسی پارله‌مانیان به‌ده‌ست هێناوه. میدیای ئینگلیزی پێی وایه دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ژماردنی ده‌نگه‌کان له هه‌ر 650 ناوچه‌که، ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارته‌که‌ی کامیرۆن به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 331 کورسی.
کامیرۆن پاش بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کان و مسۆگه‌رکردنی زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگه‌کان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی له رێگه‌ی چوونیان بۆ سه‌ردانی به‌ریتانیا ئێلیزابێتی دووه‌م رایگه‌یاند: "ئه‌مه به‌تامترین سه‌رکه‌وتنی ژیانمه".
ده‌یڤید کامیرۆن که ته‌مه‌نی 48 ساڵه، له هه‌ڵبژاردنەکانی گشتیی ساڵی 2010 دا له‌گه‌ڵ پارتی لیبراڵ دیموکراته‌کان حکوومه‌تی پێک هێنا و له په‌رله‌مان خاوه‌نی 307 په‌رله‌مانتار بوو. کامیرۆن له ساڵی 2005ه‌وه هەتا ئێستا سه‌رۆکایه‌تی گشتی پارتی پارێزگاران ده‌کات.
له به‌ریتانیا نیوه کۆ یه‌کی، کۆی ژماره‌کانی کورسی پارله‌مان که 650 کورسییه پێویسته بۆ هه‌ر پارتێک به‌ده‌ستی بێنێت ئه‌گه‌ر بێت و بیه‌وێت به‌ته‌نها حکومه‌ت پێک بهێنێت که ده‌کاته 326 کورسی.
له سیستمی هه‌ڵبژاردنی به‌ریتانیادا که له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌ی به‌رته‌سک و زۆرینه دامه‌زراوه، له هه‌ر ناوچه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن هه‌ر کاندیدایەک زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت راسته‌وخۆ ده‌بێته پارله‌مانتار.
- سه‌رکه‌وتنی سکۆتله‌ندییه‌کان
به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییانه‌ی له بەریتانیا له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌وه له ناو خه‌ڵکدا ئه‌نجام دران هیچ پارتێکی سیاسی نه‌یده‌توانی به‌ته‌نها حکوومه‌ت پیک بێنێت و ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌روه‌کو پێشوو ده‌بوو به‌ڵام دوێنێ ئێواره له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگداندا و ئاشکراکردنی ئه‌نجامی سندووقه‌کان، ئه‌وه ده‌رکه‌وت که پارتی پارێزگاران زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه.
له‌پاڵ سه‌رکه‌وتنی پارتی پارێزگاران بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت به‌ته‌نها، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا پارتی نه‌ته‌وه‌یی سکۆتله‌ندی(SNP)ی جوداخوازبوونی خۆی له پارله‌ماندا به‌هێزتر کرد. ساڵی پار و له رێفراندۆمه‌که‌ی سکۆتله‌ندا پارتی نه‌ته‌وه‌یی سکۆتله‌ندی هه‌ڵمه‌تی به ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆییدا رێک ده‌خست و له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا بینرا که ژماره‌ی پارله‌مانتارانی له 6ه‌وه بۆ 56 به‌رز کردۆته‌وه.
- میلیباند، کلێگ و فرهیج ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه
له‌ژماره‌ی کورسییه‌کانی پارتی کرێکاران و پارتی لیبرال دیموکراته‌کاندا دابه‌زینی به‌رچاو به‌دی ده‌کرێ. له‌کاتێکدا سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ دیموکراته‌کان نیک کلێگ ده‌ستی له کارکێشایه‌وه که بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ هاوبه‌شی حکوومه‌تی ده‌کرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له ڤینس که‌یبڵ و دانی ئه‌لێکسانده‌ر که له سه‌رده‌می هاوبه‌شی حکوومه‌تدا وه‌زیر بوون نه‌یانتوانی ببنه‌وه به په‌رله‌مانتار.
هه‌رچی پارتی کرێکارانیشه وه‌زیری دارایی سێبه‌ر ئێد بۆلز و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سێبه‌ر ئه‌لێکسانده‌ر دوگڵاس نه‌یانتوانی سه‌رکه‌ونه‌وه بۆ پارله‌مان.
سه‌رۆکی پارتی کرێکارانیش دوای ئاشکرابوونی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی کێشایه‌وه. سه‌رۆکی پارتی شانشینی یه‌کگرتووی سه‌ربه‌خۆ (UKIP) نیگڵ فرهیج که به بۆچوونه‌کانی دژی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و کۆچبه‌ران ناسراوه، له ناوچه‌ی تانێت ساوس که خۆی لەوێ هه‌ڵبژاردبوو، نه‌یتوانی ده‌نگی پێویست بێنێت و ئه‌ویش وازی له پۆسته‌که‌ی هێنا.
پارتی شانشینی یه‌کگرتووی سه‌ربه‌خۆ توانی ته‌نها یه‌ک پارله‌مانتار بنێرێته په‌رله‌مان.
ستیڤن کینۆک هاوسه‌ری سه‌رۆکوه‌زیری دانیمارک هێڵێ شۆرنینگ شمیدت، توانی له ناوچه‌ی ئهبێرهیڤنی سه‌ر به گالێر له‌سه‌ر لیستی پارتی کرێکاران هه‌ڵببژێردرێت و ببێته پارله‌مانتار. ستیڤن کینۆک که ته‌مه‌نی 44 ساڵه، کوڕی یه‌کێک له سه‌رۆکه‌کانی پارتی کرێکارانه به‌ناوی نه‌یڵ کینۆک.