قاھێرە
بەپێی راگەیەنراوێکی یەکێتیی فڕۆکەوانانی میسر، ئەو فڕۆکەوانانەی پێش چەند رۆژ داوای دەستلەکار کێشانەوەیان کردبوو بە فەرمانی سەرکۆمار عەبدولفەتاح سیسی وازیان لەو داواکارییە ھێنا و لە رۆژی سەرھەڵدانی ئەو قەیرانەوە هەتا ئەمڕۆ گەشتی ھیچ فڕۆکەیەک دوا نەخراوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە کراوە کە لە رۆژی سەرھەڵدانی ئەو قەیرانەوە هەتا ئەمڕۆ ھیچ جۆرە داواکارییەکی مادیش پێشکەش نەکراوە و فڕۆکەوانانی میسری بەخۆشەویستییەکی گەورەوە بەرامبەر بە وڵات و نیشتمانەکەیان درێژە بە کارەکانیان دەدەن.
زیاتر لە ٢٥٠ فڕۆکەوانی ھێڵی ئاسمانی میسر بە بیانووی ھەبوونی نایەکسانی لە یاسا نوێیە ئابوورییەکاندا رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو دەستلەکارکێشانەوەی بە کۆمەڵیان واژۆ کردبوو. سەرۆکی یەکێتیی فڕۆکەوانانی میسر شەریف میناوی ئاماژەی بەوە کردبوو کە بەگشتی ٢٥٠ فڕۆکەوانی میسری دەستلەکار کێشانەوەی بەکۆمەڵی خۆیان واژۆ کردووە.
هەژیی گۆتنە، ھێڵی ئاسمانی میسر کە بە ٨١ فڕۆکە بۆ ٦٥ وڵاتی جیھانی گەشت ئەنجام دەدات خاوەن ٨٠٠ فڕۆکەوانە.