لە ئاكامی هێرشێكی خۆكوژیدا كە لە ناو مزگەوتێكدا لە پاكستان ئەنجامدرا، سێ كەس گیانیان لەدەستدا.
هێرشە خۆكوژیەكە لە گەڕەكی لینای پارێزگەی رواڵبەند ئەنجامدرا كاتێك كەسێكی خۆكوژ بە سواری ماتۆرسكیلەوە خۆ لەناو مزگەوتێكدا تەقاندەوە و لە ئەنجامدا سێ كەس كوژران و 12ی دیكە برینداربوون.
بەرپرسی بزووتنەوەی جافەری لە گەڕەكی لینەی پارێزگەی رواڵبەندی پاكستانی گوتی: "ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە دوژمنی پاكستانن و هەندێ كەس دەیانەوێ شەڕ لەنێوان شیعە و سونە دروست بكەن و ئەمە پلانگێڕی هەندێ وڵاتی نەیاری پاكستانن."