واشنتۆن
کلاپەر لە نوسراوێکی رەسمیدا ئاشکرای دەکات کە سەرلەبەری ئەو ھەواڵانەی لە ڕۆژنامەی فراسنز لۆمۆند دا بڵاوبوونەتەوە دوورن لە راسیتەوە و ئاشکرایکرد زانیاری نادوست لەناو ھەواڵەکەدا ھەن بە تایبەت سەبارەت بە چالاکیەکانی دەزگەی ھەواڵگری ئەمریکا لە ووڵاتانی بیانیدا و گوێگرتن لە ٧٠ ملیۆن پەیوەندی تەلەفۆنی.
کلاپەرئاشکراشیکردووە کە ئەوان وەک دەزگای ھەواڵگری ناچنە گفتوگۆی ئەوەی کار و چالاکییەکانیان لە ووڵاتانی بیانیدا چیە، بەڵام بە مەبەستی پاراستنی خۆی و ھاوپەیمانانی، دەزگاکە ھەر کارێک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی چەکی کۆکوژ ئەنجام دەدات.
ھەروەک راشیگەیاندووە کە ئەمریکا و فەرەنسا ھاوپەیمانێکی ستراتیژی یەکن و دۆستایەتی و ھاوپەیمانێتیان بەردەوام دەبێت و ھاریکاریە ھەواڵگریەکانیشیان ل نێوانیاندا ھەر بەردەوام دەبێـت.