قودس
پرۆسەی دەنگدان لەسەعات ١٠ ی شەو کۆتایی پێھات و جیاکردنەوەو بژاردنی دەنگەکان دەستی پێکرد. کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنی ئیسرائیل رایگەیاند: لە سەرجەم ئیسرائیلدا رێژەی بەشدارییکردن ٤٢.٦٣% بووە، لەشاری تەلئەبیب بەشدارییکردن ٢٢% بوووە.
بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی شارەوانیەکان، نور بەرەکات کاندید بۆشارەوانیی قودس، لە پێش رکابەرەکانیەوەیەتی.
بەرێوەبەری ئاسایشی ئیسرائیل ئاشکرایکرد بەگشتی ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام و بێ کێشە بەڕێوەچووەو نزیکەی ھەزار و ٦٠ سکاڵایان پێگەیشتووە ٣٧٠ یان تایبەت بوون بە پێشێلکردنی بانگەشە ٤٠٠ دیکەیان تایبەت بوون بە پەشێوی نانەوە لەسەر سندوقەکانی دەنگدان.
ھەروەھا پۆلیسی ئیسلرائیل رایگەیاند: زیاتر لە ٢٠ کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕیی لەسەر سندوقەکانی دەنگدان و ھەوڵدان بۆ ساختەکاریی.
لایەکی دیکەوە لەشاری بەیت شەمس، پۆلیس ھەڵیکوتایە سەر یەکێک لە باڵەخانەکانی ئەو شارەو ھەشت کەسیان دەستگیرکرد بە بیانووی دروستکردنی ناسنامەی ساختە.