کۆجا ئەلی
سەمین لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بە گرنگی ناوچەی شنگال دەکا لە رووی ستراتیژییەوە.
سەمین باس لەوە دەکا کە شنگال لە رووی جوگرافییەوە شوێنێکی ستراتیژییە کە تیایدا دەتوانرێ سنووری عێراق و سوریای پێ کۆنتڕۆڵ بکرێ.
سەمین دەڵێ کە هەرێمی کوردستان لەدوای رووداوەکانەوە پێشبینی نەدەکرد کە رووداوەکان هەرێمەکەی ئەوانیش بگرێتەوە، ئاماژە بەوەش دەکا کە پێشمەرگە ستراتیژییەتی بەرگریکردنی پەیڕەو دەکرد لە کاتێکدا کە لەو شوێنانە جێگیر دەکران کە بە ناوچە کێشە لەسەرەکان ناوزەد دەکرێن.
بەڵام بەپێێ ئەو پسپۆڕەبێ ئێستا دۆخەکە تەواو جیاوازە و بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم ئاگرە تەنیا وابەستە نییە بە موسڵەوە، بەڵکو ئێستا ئەوەش دەبینن کە ئەم ئاگرە پریشکەکەی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
سەمین لە درێژەدا دەڵێ: "هەربۆیە ئێستا هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسییەکی گەورە و جدی بووەتەوە. پێشمەرگە خاوەنی هێزی پێویستە بەڵام تەکنەلۆژیای چەکی وەک بڕی پێویست نییە. دەبینین کە هێزەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) کە ناسراون بە یەپەگە، هاوشانی پێشمەرگە دەجەنگن، لە دوای ئەمەوە پێدەچێ کە پەیەدە و بگرە پەکەکەش پشتگیری لە پارتی دیموکراتی کوردستان یان هەرێمی کوردستان بکا. کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا پێدەچێ هاریکاری لە رووی سەربازییەوە لەناو کورددا بەرهەمبێنێ."
سەمین بە گرنگییەوە باس لە ناوچەی شنگال دەکا لە رووی ستراتیژییەوە، چونکە کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچەیە لە لایەن داعشەوە تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان گرنگ نییە، بەڵکو بۆ خۆشی گرنگە و لە درێژەدا سەمین دەڵێ: "ئێستا داعش رێگەی هەڵاتن لە خەڵکی ناوجەکە دەگرێ، ئەمە کێشەیەکی جدییە، سبەی دوو سبەی دەشێ رووبەڕووی دۆخێک ببینەوە کە خەڵکانێکی زۆر بچنە ناو داعشەوە. دەیبینین کە داعش بۆ فراوانکردنی قاعیدەی خۆی، رێگەی هەڵاتن لە کەسانی ئەو ناوچانە دەگرێ. ئێستا کێ دژی داعش بوەستێتەوە دەکرێتە ئامانجیان. دەشێ لە ماوەکانی داهاتوودا داعش رووبەڕووی سونەکان ببێتەوە."
سەمین باس لەوە دەکا کە ئەو گروپە سوننانەی کە ئێستا هاوپەیمانی لەگەڵ داعشدا دەکەن پێدەجێ ماوەیەکی دیکە داعش لەگەڵیان بکەوێتە شەڕ و پێکدادان.
هاوکات سەمین باس لەوە دەکا کە زانیاری ئەوەیان بەدەستدەگا کە پێشمەرگە انوچەی قەرەقوش و هەندێ لە ناوچەکانی دیکەی کۆنترۆڵکردووە و دەشڵێ کە مانەوەی داعش لەناو شنگالدا کارێکی زۆر ئەستەمە، چونکە ناتوانن لەوێ خۆیان مۆڵ بدەن، هاوکات پێشمەرگەش رێگە بەوە نادا کە داعش لەو ناوچەیە بمێننەوە و دواتر یەزیدییەکان کە لە شنگال نیشتەجێن، هەرگیز پشتگیری لە داعش ناکەن.
هەروەها گوتی: "لە ئەنجامی پشتگیری هۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە داعش توانی لە ماوەی ٤٨ سەعاتادا کۆنترۆڵی موسڵ بکا. بەڵام دۆخی شنگال بە جۆرێکە کە ئەمری واقع وایکردووە داعش ئەو ناوچەیە بەدەستبێنێ. هیچ کات خەڵکی ئەو ناوچەیە پشتگیری داعش ناکەن. بۆیە مانەوەیان لەو ناوچەیە زۆر ئەستەمە. پێشهاتەکان ئەوە نیشان دەدەن ئامانجی کوردەکان رزگارکردنی موسڵ نییە، بەڵکو کورد دەیەوێ ناوچە دابڕێنراوەکان و سنوورەکانی خۆی رزگار بکا و بیانپارێزێ. ترسی هەرە گەورەی کوردەکان لە ئێستادا لەوەیە کە دوای دەست بەسەرداگرتنی شنگال لە لایەن داعشەوە، پێشڕەوی بکەن بەرەو دهۆک. هەربۆیە پێویستیان بەوەیە کە هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ. بۆ ئەوەی کە کێشەی ئەو ناوچانە و پرشکی ئاگرەکە هەرێمیش نەگرێتەوە، ناوچەی شنگال زۆر گرنگە. لەم نێوەندەدا لە ماوەی داهاتوودا هەم حکومەتی ناوەندی و هەم ئەمریکاش پشتگیری خۆیان بۆ کورد رادەگەیەنن."