ئورفا
به‌پێی زانیارییه وه‌رگیراوه‌كان، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا داودئۆغلو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عه‌بادی تاوتوێی باری ئاسایشی كه‌ركووك و ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی عێراق و بابه‌تی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی له ئاستی به‌رز كردووه.
هه‌روه‌ها داودئۆغلو له‌پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگه‌ڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی، باسی له دواپێشهاته‌كانی باری ئاسایشی كه‌ركووك كردووه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردووەته‌وه كه توركیا بۆ سه‌قامگیری عێراق هه‌رده‌م ئاماده‌ی پاڵپشتییه و هاوكات ناوبراو سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ توركیا داوه‌ت كردووه.