Hemin Hüseyin
10 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2018
ھەولێر - AA
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکرد.
لە کاتژمێر ٧بەیانی تا ٦ ئێوارە، دەنگدانی ھێزە ئەمنییەکان بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکان لەو بنکانەی بۆیان دیاریکراوە، دەنگی خۆیان دەدەن، بە پێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، نزیکەی ٩٤٠ ھەزار کەس مافی بەشداریان لە دەنگدانی تایبەت ھەیە و ٤٩٢ بنکە بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کراونەتەوە