نۆڤۆ ئۆگاریۆڤۆ
سەرۆکی روسیا (ڤلادیمێر پۆتین) لەڕێوڕەسمی کردنەوەی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لەڕوسیا گوتی " ئەگەر UN سزا بەسەر حکومەتی سوریادا بسەپێنێ ئێمە دەستەوسان نابین و داوای بەڵگەی بیانووبڕ دەکەین. پێویستە بەڵگەکان ھیچ گومانێ نەھێڵنەوە ".
لەبارەی ئەگەری ھێرشی یەکلایەنەی ئەمریکاو رۆژئاوا بۆ سەر سوریا، پۆتین بەو جۆرە وەڵامی پرسیارەکەی دایەوە "ئەگەر مەسەلەکە تەنیا بەکارھێنانی ھێز بێ ، ئێمەش بۆچوون و پلانی خۆمان ھەیە، ھەروەھا دەشزانین چەک دەنێرینە کوێ و کوێی گۆی زەوی پێویستی بە چەکە. ئێستا مۆسکۆ سیستمی رۆکێتی (S-٣٠٠) بۆ بەرگریی ئاسمانی داوە بەسوریا، ئێستا تەنیا چەند پارچەیەک ماوە بۆ سوریا بگوازرێتەوە".
سەرۆکی روسیا مەسەلەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی بە "گاڵتەجاڕی" وەسفکرد و ھەموو ئەوانەی بە بیانووی رۆژئاواییەکان دانا بەرامبەر حکومەتی سوریا.