لەندەن
جێگری سەرۆکوەزیرانی سوریا ( قەدری جەمیل) رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی جنێڤ دوودا پێشنیاری ئاگربەسەت ئاراستەی سوریا کراوە.
قەدری جەمیل لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی رایگەیاند: ھیچ لایەنێک سوود لە شەڕی ناوخۆی سوریا وەرناگرێت، ئابووری سوریا بەرەو قەیران دەڕوات و بە شەڕی ناوخۆیی نە حکومەت و نە ئۆپۆزسیون ناتوانن ئەم سیستەمی بگۆڕن و گوتی" لە کۆبوونەوەی جنێڤ دوودا پێشنیاری ئاگربەست ئاراستەی سوریا کراوە.
لەبارەی بەکار ھێنانی چەکی کیمیایی قەدری جەمیل راگەیاند: دەمانەوێ گوشاری سەربازی دەرەکی بۆ سەر سوریا رابگیردرێت و دەست بە سیاسەتی ئاشتەوایی بکەین و ئەگەر ئۆپۆزسیون قەبووڵ بکا ئەوا سوریا ئامادەیە بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەست بە دانووستان بکا و گوتی" بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە چەکی کیمیایی سوریا بڕیارێکی بێ لایەن نەبوو.
قەدری راگەیاند: بە ھۆی شەڕی ناوخۆییەوە تا ئێستە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار میلیار دۆلار زەرەر بە سوریا گەیشتووە.