نەتەوەی یەكگرتوەكاسن
بۆتاوتوێکردنی پلانەکەی بەریتانیا لەبارەی قەیرانی سوریا، دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبووەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا پێنچ ئەندامە ھەمیشەییەکە (بەریتانیا، روسیا، فەرەنسا، چین، ئەمریکا) کۆک نەبوون لەبارەی ئەو پلانەوەو بەبێ ئاکام کۆتایی پێھات.
لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەکەیان، ئەندامانی ئەنجومەن ئامادە نەبوون لەبارەی باس و خواسەکانی ناو کۆبوونەوە لێدوان بدەن بۆ میدیاکان.
پلانەکەی بەریتانیا لەدوای بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا گەڵاڵە کراوەو سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لەبارەی پلانەکەیان رایگەیاندبوو بۆ رێگەگرتنە لەکوشتنی خەڵکی سڤیل لە سوریا، ھەرچەندە پێشتر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا (دێڤد کامیرۆن) پێشبینی ئەوەی کرد کە ھەردوو وڵاتی چین و روسیا ڤیتۆ بەکار بێنن بۆ رەتکردنەوەی پلانەکە.
بەڵام لەکۆبوونەکەی دوێنێدا روسیا دژی پلانەکە ھەڵوێستی وەرگرت و ئامادە نەبوو قەبوڵی بکات.