Muhammet Ali Kemal
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی هەدەپە، هودا کایا لەچوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەدا کە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی دیاربەکر بەڕێوەیدەبات، بەپێی رێنماییەکان ئیفادەی لێوەرگیرا، ئازادکرا.
هودا کایا کە لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە و بەبیانووی ئەوەی بڕیاری راپێچکردنی بۆ بەردەم دادگا هەیە، دەستگیرکرابوو، رەوانەی دادگای ئیستانبوڵ لەناوچەی چاغڵایان کرا و بەپێی رێنماییەکانی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی کۆماریی دیاربەکر ئیفادەی لێوەرگیرا.
دوای وەرگرتنی ئیفادەکەی، کایا ئازادکرا و ئەوە زانراوە کە بەتۆمەتی ''بانگەشەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی'' لەمیانی گوتەکانیدا لە کۆنفرانسی ئیسلامی دیموکرات کە رۆژی 11ی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو، لەچوارچێوەی لێکۆڵینەویەکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی دیاربەکردا ئیفادەی لێوەرگیراوە.
ئاماژە بەوەشدەکرێت بەهۆی ئەوەی بەدەم داواکەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی دیاربەکرەوە بۆ پێشکەشکردنی ئیفادەکەی نەچووە، بڕیاری راپێچکردنی بۆ بەردەم دادوەر بۆ دەرکراوە.