Mehmet Nuri Uçar,Muhammet Ali Kemal
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
قودس- AA
ئیسرائیل سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی فەڵەستین، شێخ رائید سەڵاحی ئازاد کرد کە ٩ مانگ لەمەوبەر دەستگیری کردبوو.
پارێزەر خالید زەبارقە، پارێزەری شێخ رائید سەڵاح لە روونکردنەوەیەکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند ''فەرمانگەی گرتووخانەکانی ئیسرائیل بەفەرمی پێیان راگەیاندین کە رائید سەڵاح-یان ئازادکردووە''.
پارێزەر خالید زەبارقە ئاشکرای کرد ھێشتا نازانن شێخ رائد سەڵاح لە کوێیە و گوتی: ''لە ئێستادا لەبەردەم گرتووخانەی ریمۆن-دا چاوەڕێی ھاتنە دەرەوەی دەکەین. بەڵام رێگەی تێدەچێت بۆ گرتووخانەیەکی دیکە گوازرابێتەوە و لەوێوە ئازادکرابێت. لەھەوڵی دەستخستنی زانیارییداین''.
سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی فەڵەستین ١٩٤٨، شێخ رائید سەڵاح ٩ مانگ لەمەوبەر بەبیانووی ئەوەی لە گوتارێکی ھەینییدا ''ھانی توندوتیژی'' داوە لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٦دا سزای ٩ مانگ زیندانییکردنی بەسەردا سەپێنرابوو. لە مانگی ئایاریشەوە تا ئێستا لە گرتووخانەیەکی شاری بئرسەبع باشووری ئیسرائیل بەتەنھا لە ژوورێکدا دەستبەسەرکرابوو''.