هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی رۆژووی ئێزیدیان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی په‌یامێكی راگه‌یاند.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "خۆشحاڵم كە لە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییاندا سەركەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان بە دیاری پێشكەشی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەین و، ئەمە شیاوترین پیرۆزباییە لەوان دەكەین."
هه‌ر له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رزگاركردنی ده‌ڤه‌ری شنگال كه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ئه‌نجامدرا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "دەستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی دەڤەری شنگال لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان و گەییشتنی پێشمەرگە بە چیای شنگال لە 18ـی 12ـی 2014 مانای خۆی هەیە. با هەموو دوژمنان و ناحەزان بزانن ئەگەر جارێك بۆیان بڕەخسێت كینی خۆیان بەرانبەر كورد و كوردستان دەربكەن، لە كۆتاییدا باجی تاوانەكانیان دەدەن و ئەبێ تیرۆریستانی داعش ببنە پەند بۆ هەموو دوژمنان."
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت: "هیوادارم بەیەكگەییشتنی ئەم سەركەوتنە مەزنە و جەژنی ڕۆژووی خوشك و برایانی ئێزیدی ببێتە هۆی ساڕێژبوونی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانە و گەلی كوردستانیش لەوە دڵنیا دەكەین كە سەری دوژمنان دەكەوێتە ژێر پێیان."
دوێنی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان پێشڕه‌وییه‌كی باش بكه‌ن و نزیكه‌ی حه‌فتا كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای دیجله ده‌ربهێنن و بگه‌نه چیای شنگال و زیانێكی زۆر له چه‌كدارانی داعش بده‌ن.