Zana Natık Kerem
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
قاهیرە ــ AA
سەركۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی رەوشی لیبیا و سووریا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن تاوتوێ كرد.
گوتەبێژی سەرۆكایەتی میسر، بەسام رازی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، عەبدولفەتاح سیسی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن ئەنجامداوە.
بەسام رازی باسی لەوەشكردووە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، دوایین پێشهاتەکانی هەوڵەكان كە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خراونەتەگەڕ تاوتوێكراوە، هەروەها لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتیش سەبارەت بە پێشهاتەکانی لیبیا و سووریا گفتوگۆكراوە.
گوتەبێژی سەرۆكایەتی میسر ئاماژەی بەوەشداوە كە هەردوو سەرۆك لە بارەی پێشینەی سەرەكی كە بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا پێویستە، هاوئاهەنگ بوون بۆ ئەوەی بتوانرێت كۆتایی بە نەهامەتییە مرۆییەكان بهێنرێت، هەروەها دووبارە سەقامگیری بگەڕێتەوە ئەو وڵاتانەی كە رووبەڕووی قەیران بوونەتەوە.
هەر بە پێی روونكردنەوەكە، عەبدولفەتاح سیسی و ئیمانوێل ماكرۆن لەسەر ئەوە رێككەوتن كە لە قۆناغەكانی داهاتوودا و لە بەرامبەر دۆسیە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەكان كە جێگەی بایەخ و گرنگی میسر و فەڕەنسان، درێژە بە هەماهەنگی و راوێژی چڕ لە نێوانیاندا بدەن.