Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
راگه‌یه‌نرا لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی هه‌واڵگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی رووسیاوه كۆتایی هاتووه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیی نهێنیی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا بسه‌لمێنیت له میانی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا.
نوێنه‌ری ویلایەتی تێکساس و سه‌رۆكی كۆمیته‌كه، مایك كۆنوه‌ی له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگه‌یاند، راپۆرتی كۆتاییان ته‌واوكردووه كه له نزیكه‌ی 150 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
كۆمیته‌كه كه له مانگی كانوونی دووه‌می 2017ه‌وه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه راسپێردرابوو، تا ئه‌مڕۆ ئیفاده‌ی له 73 كه‌س وه‌رگرتووه و به زیاتر له 300 به‌ڵگه‌نامه‌دا چووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ستنه‌كه‌وتووه هه‌ماهه‌نگیی نهێنیی نێوان تره‌مپ و تیمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا بسه‌لمێنیت.
راوێژكاری ستراتیجیی پێشووی تره‌مپ، ستیڤ بانن و جارد كوشنه‌ر راوێژكار و زاوای تره‌مپ و تره‌مپ جه‌ی ئاڕی كوڕ له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا دێن كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیفاده‌كانیان بانگ‌كراون.
مایک كۆنوه‌ی رایگه‌یاند، ژمارەیەک رێكار و كۆبوونه‌وه‌یان به‌دیكردووه كه به خراپی به‌ڕێوه‌براون، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان ده‌ستنه‌كه‌وتووه هه‌ماهه‌نگیی نهێنی بسه‌لمێنێت.
ناوبراو راشیگه‌یاند، راپۆرته‌كه‌یان پێشكه‌شی ئه‌ندامانی پارتی دیموكرات كردووه و دواتر بۆ رای گشتیی راده‌گه‌یه‌نن.