برۆکسل
ھاشم تاچی سەرۆکی کۆسۆڤۆ لەگەڵ ئیڤیستا داچیجی، سەرۆکی سربیا دیداری کردو نێردراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا (کاترین ئاشتۆن) ئەو دیدارەی رێکخستبوو.
ئەوە شانزەھەمین دیداری نێوان ھەردوو سەرۆکە، ھاشم تاچی لەدوای کۆبوونەوەکە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی پەیوەندیی بواری وزە و گەیاندنی کرد نێوان ھەردوو وڵاتداو رایگەیاند: لەئەنجامی کۆبوونەوەی بەرپرسانی ھەردوو وڵات، لەو دوو بوارە رێکەوتن ئیمزا کراوە.
وا بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوو وردەکاریی ئەو رێککەوتنانە ئاشکرا بکرێن.