لەندەن
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ولیام ھێگ لە ئاکاونتی تایبەتی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند: "حەبیبوڵازادە بەرپرسی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێران کە شوێنی لە ئینگلتەرا نییە، لەم ھەفتەیە سەردانی وەزارەتی دەرەوە و بەریتانیا دەکا."
ھێگ لە ئاکاونتی تویتەر نووسیویەتی: "سەردانی حەبیبوڵازادە کە بریارە ئەم ھەفتەیە بۆ وڵاتەکەمان ئەنجامی بدا، دوای سەردان و دیدارەکانی بەرپرسی بەرژەوەندپارێزی بەریتانیا ئاژای شارما دێ، کە لەگەڵ حکومەتی ئێران ئەنجامی دابوو"، جەخت دەکا لەوەی دەبێ ھەنگاو بەھەنگاو پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێران فراوانتر بکەن.
ھوگ نووسیویەتی " بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی ھاتنی بەرژەوەندیپارێز حەبیبوڵازادە بۆ لەندەن دەکەین، تا بتوانین ھەنگاو بەھەنگاو پەیوەندیەکانمان فراوانتر بکەین."
ھەردوو بەرژەوەندیپارێزی وڵات شوێن بۆ نووسینگەکەیان دەدۆزنەوە، بەڵام بەبەردەوامی بەپێی کارەکانیان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
دوای ھێرشی ژمارەیەک خوێندکاری ئێرانی بۆ سەر باڵێوزخانەی بەریتانیا لە تاران و بەبارمتە گرتنی ٦ کارمەندی باڵیۆزخانەکە لەساڵی ٢٠١١، حکومەتی بەریتانیا باڵیۆزخانەی لەئێران داخست.
لەگەڵ ھەڵبژاردنی حەسەن رۆحانی بۆ سەرکۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیی نێوان تاران و لەندەن بەرەو باشی دەڕوا.