Tevfik Durul,Nazlı Yüzbaşıoğlu,1 23
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە سەردان و کۆبوونەوەکانی نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ سووریا، جێمس جێفری لە تورکیا رایگەیاند "تەنها بابەتی ئیدلب نا، بۆچوونەکانمان سەبارەت بە کۆی گشتیی سووریا، هاوکاریی مرۆیی و چارەسەری سیاسیی لە روانگەی یەکپارچەیی خاک و سنوورەکانی سووریا، هەروەها ئەو پشتیوانیی و چەکانەی ئەمریکا داویەتییە تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە، بە دڵنیاییەوە دەخەینە بەر باس".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە میوانخانەی فەرمیی وەزارەت لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، قودرەت ئۆزەرسای کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشی سازکرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییە هاوبەشەکەدا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو جەختی لەوەکردەوە کە لە پێناو درێژەدان بە ئاگربەست، بەردەوامیدان بە رێککەوتننامەی ئاستانا و رێگرییکردن لە پێشێلکارییەکانی رژێم بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان چ لەگەڵ ئێران و چ لەگەڵ رووسیادا.
باسی لەوەشکرد کە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف هەفتەی رابردوو لە ئەنقەرە بووە و گوتی:
"له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی میت چووینه مۆسكۆ. ئێستا له نێوان سه‌ربازان و ههواڵگرییهكانماندا به به‌شداری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن له‌باره‌ی چۆنێتی رێگریكردن، هه‌نگاوه‌كانی له‌مه‌ودوا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پێكه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌یڵێین تێکچوونی ئاگربه‌ستی ئیدلب، هێرشی رژێم ده‌بێته كاره‌سات بۆ سووریا و ناوچه‌كه. هه‌م له رووی مرۆییه‌وه هه‌م له رووی ئه‌منی و له هه‌موو روویه‌كی دیكه‌وه به راستی ده‌بێته كاره‌ساتی ته‌واو".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئیدلب دوا ناوچه‌یه له میانی دانوستانه‌كانی ئاستانا وه‌ك ناوچه‌ی دوور له پێكدادانه‌كان ده‌ستنیشان كراوه و سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س له‌وێ ده‌ژین و گوتی: "به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڕێز سهركۆمار (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) له‌مباره‌یه‌وه له تاران له‌گه‌ڵ سهركۆمار (ی ئێران حه‌سه‌ن روحانی) و سه‌رۆك پوتین ده‌دوێ و له لووتكه‌كه‌دا ئه‌مانه تاوتوێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه به‌ر له لووتكه‌كه به‌رده‌وام ده‌بین له په‌یوه‌ندییه‌كانمان و ئاماده‌كارییه‌كان تاكو بڕیارێكی تۆكمه بدرێت".
له‌باره‌ی سه‌ردانی نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سووریا، جێمس جێفری بۆ توركیا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئێمه جێفری ده‌ناسین. توركییه‌كی باشیش ده‌زانێت. دانانی ئه‌و به نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا به گونجاو ده‌زانین".
تیشکی خستەسەر ئەوەش کە جێفری لە نزیکەوە ناوچەکە دەناسێت و گوتی:
"ئەوەی کە سەردانی تورکیا دەکات و ئەم بابەتانە لەگەڵ ئێمەدا تاوتوێ دەکات، گرنگە. بە دڵنیاییەوە تەنها بابەتی ئیدلب نا، بۆچوونەکانمان سەبارەت بە کۆی گشتیی سووریا، هاوکاریی مرۆیی و چارەسەری سیاسیی لە روانگەی یەکپارچەیی خاک و سنوورەکانی سووریا هەروەها ئەو پشتیوانیی و چەکانەی ئەمریکا داویەتییە تیرۆریستانی پەکەکە/یەپەگە، بە دڵنیاییەوە دەخەینە بەر باس".