Mazin Majeed Asaad Baqal,Mohammed Baqi Hussein
29 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
هەولێر - AA
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق لەگەڵ راوێژكاری ئاژانسی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی كۆبووەوە.
مەولود چاوشئۆغڵو دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەك دیدار و چاوپێكەوتن لە بەغدای پایتەخت و شاری بەسرە، شەوی رابردوو گەیشتە شاری هەولێر و لەگەڵ راوێژكاری ئاژانسی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی كۆبووەوە و كۆبوونەوەكە بەداخراوی بەڕووی میدیاكاندا بەڕێوەچوو.
ناوبراو دوێنێ لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی و وەزیری دەرەوە، محەمەد عەلی حەكیم و پەرلەمانتارە توركمانەكانی عێراق و سەرۆكی پەرلەكانی عێراق، محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوەی ئەنجامدابوو.