جنێڤ
بەپێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی جنێڤی رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی كە لە یەمەن كوژراون دوو هەزاری كەسی تێپەڕاندووە.
گوتەبێژی كۆمیساریای باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان جەجیلە پۆویلی گوتی: "لە 27ی ئادارەوە تا ئەمڕۆ لە یەمەن بە هۆی شەڕەوە هەزار و 916 هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و چوار هەزار و 186 كەسی مەدەنی دیكەیش بریندار بوون".
لەلایەن خۆیەوە گوتەبێژی كۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئادریان ئەدواردسیش گوتی: "لە مانگی ئادارەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە سەد هەزار كەس لە یەمەن ئاوارەبوون".
ئەدواردسی گوتی: "لەسەر ئاستی نێوخۆیی یەمەنیش یەك ملیۆن و 200 هەزار كەس ئاوارە بوونە و لە چوارچێوەی كەمپەینی هاوكاری رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن كە پێویستی یەمەن بە 105 ملیۆن 600 هەزار دۆلار بوو تەنیا سەدا 23ی دابین كراوە".