ئەنقەرە
گوتەبێژی هەدەپە، ئایهان بیلگەن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەم رۆژانەی دواییدا زیاتر باس باسی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڵام هەنووکە بۆ هەدەپە پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری، راگرتنی رژاندنی خوێن لە هەڵبژاردنی پێشوەخت گرنگترە. لەو چوارچێوەیەدا هاوسەرۆكانی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ چەندین دیداری جیاجیایان ئەنجامداوە، لەگەڵ رۆژنامەنووس، لایەنە دیموكراتەكان و رێكخراوە جەماوەرییەكاندا كۆ بوونەوە، لەگەڵ جەهەپەیش دیدارێكیان ئەنجامداوە و دواتریش لە ناوچە جیاجیاكان كۆبوونەوەی جەماوەری ئەنجام دەدرێت.
بیلگەن گوتی: "بۆ ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوە جەماوەرییانە لە پارێزگاكانی وان، ئیستانبوڵ، قارس، ئانتاكیا و ئیزمیر، سەردانی لایەنی پەیوەندیدار كراوە و لەو كۆبوونەوە جەماوەرییانەدا كە وەكو پانێل بەڕێوە دەچن داوا دەكرێت كە خەڵك و كۆمەڵگە خاوەنداریەتی لە پڕۆسەی ئاشتی بكەن و مەبەستمان ئەوەیە كە بۆ رێگریكردن و راوەستاندنی شەڕ و توندوتیژییەكان ئیرادەیەكی بەهێز نیشان بدەین".
ئایهان بیلگەن گوتی: "ئەو چالاكییانە تا رۆژی 1ی ئەیلوول كە رۆژی جیهانی ئاشتییە ئەنجام دەدرێن، بە راستی ئەنجامدانی ئەم چالاكییانە تەنیا كار یان چالاكییەكی سیاسی نین بەڵكو مەبەست لێیان نیشاندانی سووربوونی خەڵك لەسەر ویستی بۆ ئاشتی و رواندنەوەی ترسی دەركەوتن لە كۆڵانەكانە".
گوتەبێژی هەدەپە گوتیشی: "ئێمە لە كاتێكدا كە دانوستانەكانی پێكهێنانی حكوومەت درێژەیان هەیە، بەبێ ئەوەی كات بە كۆتایی بێت و هەڕەشەیەك دروست بكرێت و نیشاندانی هەڵبژاردن وەكو ئاڵترناتیڤێك جۆرە زمانێكە كە لە رووی ئەخلاقی سیاسییەوە لای ئێمە پەسەندکراو نییە. ئەگەر خەڵك لایەنەکانی سیاسییان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی راسپاردووە ئەوا رێگاكانی پێكهێنانی هاوپەیمانی دەبێت لە بواری یاسایی و كۆمەڵایەتیدا بۆ رازی كردنی كۆمەڵگە بەكار بهێنرن".