ئورفا
بە ھۆی شەڕ و پێكدادانەكانی شاری كۆبانێ ژمارەیەك ھاووڵاتی دانیشتووی ئەو شاری روویان لە سنووری توركیا كرد.
بەپێی زانیارییەكان شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ھێزە كوردییەكان و چەكدارانی ریكخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامیی ناسراو بە داعش لە ناوەندی شارەكەدا چڕ بووتەوە. بە ھۆیەوە بەشێك لە دانیشتوانی ئەو شارە لە ترسی شەڕەكان روو لە سنووری توركیا دەكەن.
ھاوكات لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە نزیك دەروازەی خاڵی سنووری مورشید پنار ھەشت كەس گیانی لە دەست داوە 38 دیكەش بریندار بوون. دوای تەقینەوەكە ژمارەیەكی زۆر ھاووڵاتی سووری لە سنووری توركیا كۆبوونەوە.
رێوشوێنێ ھێزەكانی ئاسایشی توركیا لە ناوچەكەدا بەردەوامە.