Sertaç Bulur
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاوی کردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی بەستلەر-دەرەلەر لە شرنەخ کە رۆژی دووی تشرینی دووەم دەستیپێکردووە، ٣١ تیرۆریست کوژراون. لەنێویشیاندا، هولیا ئەرۆغڵو کە نازناوی ''گولبەهار''ە بوونی هەیە کە تاکە تیرۆریستە لە لیستی سووردابێت و داواکراوانەدا بێت کە لە ناوخۆی وڵاتدان و هاوکات ئەندامی بەناو ئەنجوومەنی پێنج کەسیی راپەڕاندنی پەکەکە/کەجەکەیە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی بەستلەر-دەرەلەر لە شرنەخ کە رۆژی دووی تشرینی دووەم دەستیپێکردووە تا ئەمڕۆ، ٣١ تیرۆریست کوژراون.
باس لەوەشكراوە لەنێو تیرۆریستە کوژراوەکاندا، هولیا ئەرۆغڵو کە نازناوی ''گولبەهار''ە بوونی هەیە کە تاکە تیرۆریستە لە لیستی سووردابێت و لەو داواکراوانە بێت کە لە ناوخۆی وڵاتدان و هاوکات ئەندامی بەناو ئەنجوومەنی پێنج کەسیی راپەڕاندنی پەکەکە/کەجەکەیە.