Hüseyin Gazi Kaykı,Coşkun Ergül,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
14 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''لەو خاڵەی ئێستا پێی گەیشتووین چی روویداوە؟ گوایە بەرەنگاری داعش بووینەوە. تیرۆریستەکان بە چەکەکانیانەوە رۆیشتن و لەدوای ئەوانیش یەپەگە و پەکەکە لە رەققە جێگیربوون. چی بوو؟ بەرەنگاری عەرەبەکانی ئەوێ بوونەوە، دانیشتوانی ناوچەکەیان کردە دەرەوە، رێکخراوێکی تیرۆریستیی چووە دەرەوە و رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستیی لەوێ جێگیربوو. ئایا ئەمەیە سیاسەتی عاقڵانە، ئەمەیە هاریکاریی ستراتیجیی و تاکتیکی؟ ئەمە کارێکە زیان بە عەقڵ دەگەیەنێت''.
بینالی یڵدرم لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، گوتارێکی پێشکەش کرد و لە رێگەی هەواڵێکی کەناڵی بی بی سی-یەوە ئاماژەی بەوەکرد کە لە شاری رەققەی سووریا سکاندالێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە و رایگەیاند:
''یەپەگەی لقی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە سووریا، لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیماناندا، بەناو لەگەڵ ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیماناندا دەبوو رەققە لە داعش پاک بکەنەوە و دانیشتوانی ناوچەکە بێنەوە و لە شارەکە جێگیربنەوە. بەڵام وەرە بزانە چی روویداوە. لە جیاتی ئەوەی رەققە لە چەکدارانی داعش پاکبکەنەوە، هاوکارییان کردوون بە چەکەکانیانەوە لە شارەکە بچنە دەرەوە''.
گوتیشی: ''کاروانێکیان پێکهێناوە کە لە ٥٠ بارهەڵگر و ١٠٠ ئۆتۆمبیل پێکهاتووە، لەو ٥٠ بارهەڵگرە ١٠یان هەموو جۆرە چەکێکی قورسی بارکردووە و پاسەوانیی کراون لە باکووری رەققەوە بە ساغ و سەلیمی، داعشیان لە رەققە هێناوەتە دەرەوە. ئهمه واتای چییه؟ ئێمه چیمان به ئهمریكا گوت؟ لهناوبردنی رێكخراوێكی تیرۆریستی به رێكخراوێكی تیرۆرستیی دیكه، كاری دهوڵهتان نییه.ئهوتا ئهنجامهكانی دهبینن. ئهوهی ئێستا لهوێ دهڕوات، كێ دهزانێت له توركیا، ئهورووپا، ئهمریكا و ههر شوێنێكی جیهان دهبێته هۆی كوشتنی چ مرۆڤێكی بێتاوان"؟
ئێستاش ئەو تیرۆریستانەی داعش کە لەوێ دەرچوون، کێ ناڵێت دەبنە هۆکار بۆ گیان لەدەستدانی کەسانی بێتاوان لە تورکیا و ئەورووپا و ئەمریکا. کەس سوود لە تیرۆریستان نابینێت. ئەمان بە شێوەیەک بیر دەکەنەوە دەڵێن، با 'بەڵاکە لە کۆڵ ئێمە ببێتەوە ئیتر چی لێدێت قەینا' ئەگەر بەو چەشنە بەردەوام بن، ئەو بەڵایە ئێوەش دەگرێتەوە.
گوتیشی: ''لەو خاڵەی ئێستا پێی گەیشتووین چی روویداوە؟ گوایە بەرەنگاری داعش بووینەوە. تیرۆریستەکان بە چەکەکانیانەوە رۆیشتن و لەدوای ئەوانیش یەپەگە و پەکەکە لە رەققە جێگیربوون. چی بوو؟ بەرەنگاری عەرەبەکانی ئەوێ بوونەوە، دانیشتوانی ناوچەکەیان کردە دەرەوە، رێکخراوێکی تیرۆریستیی چووە دەرەوە و رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستیی لەوێ جێگیربوو. ئایا ئەمەیە سیاسەتی عاقڵانە، ئەمەیە هاریکاریی ستراتیجیی و تاکتیکی؟ ئەمە کارێکە زیان بە عەقڵ دەگەیەنێت''.
یڵدرم هەروەها گوتی: "با ئێستا ئەورووپا و جیهان بیربکەنەوە، چی کاتێک تیرۆریستانی داعش کردەوە ئەنجام دەدەن. ئێستا ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانەی کە گۆشەگیرتان کردوون بەجێتان هێشتن، ئێمە لە تەواوی جیهاندا دانە بەدانە دەیان دۆزینەوە و لەناویان دەبەین. هەڵبەت خەڵکی ناوچەکە باجی هەموو ئەمانە دەدەن، وڵاتانی ناوچەکە باجەکەی دەدەن. چونکە تورکیا ٩١١ کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ سووریا هەیە".