کابول
له شاری نانگارهاری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان له ئه‌نجامی هێرشێکی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی سوپای ئه‌مریکا 28 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
گوته‌بێژی پارێزگای نانگارهار ئه‌حمه‌د زیا عه‌بدولزایی له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند له شارۆچکه‌ی هه‌سکه مه‌نای سه‌ر به شاره‌که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌وه هێرشی کردووه‌ته سه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی چه‌کداران.
ئه‌و گوته‌بێژه رایگه‌یاند هێرشه‌که دره‌نگانێکی دوێنی شه‌و ئه‌نجامدراوه و 28 ئه‌ندامی تاڵیبان گیانیان له‌ده‌ست داوه و مه‌ده‌نییه‌کان هیچ زیانێکیان به‌رنه‌که‌وتووه. تا ئێستاش له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان و به‌تایبه‌تیش له شاری نانگارهار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو له هێرشه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌وه ده‌بینرێت. له رۆژانی رابردوودا زیاتر له 100 که‌س له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه که ئه‌ندامی داعش و تاڵیبان بوون.