Sarmand Hameed
07 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
نەینەوا - AA
سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاند، لەمیانی رووماڵکردنی شەڕەکان مووسڵ، دوو رۆژنامەنووس بە گوللـەی چەکدارانی داعش کوژران و یەکێکی دیکە بریندار بوو.
ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب عودەی محەمەد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "پەیامنێرێک و وێنەگرێکی کەناڵی ئاسمانی (هنا صلاح الدين) لە دەورووبەری گوندی ئیمام رۆژئاوای ناحیەی گەیارە باشووری مووسڵ بە گوللـەی چەکدارانی داعش کوژران و وێنەگرێکی دیکەی کەناڵەکەش بریندار بوو".
نەقیب عودەی محەمەد گوتیشی: "ئەو رۆژنامەنووسانە رووماڵی شەڕەکانی هێزە حکوومییەکان دژ بە چەکدارانی داعشیان دەکرد".
عێراق بەیەکێک لەو وڵاتانەی کە زۆرترین مەترسی بۆ سەر کاری رۆژنامەنووسی هەیە دادەنرێت بەجۆرێک لەوەتەی رووخانی حکوومەتی پێشووتر لە ساڵی ٢٠٠٣، سەدان رۆژنامەنووس لەو وڵاتە کوژراون.
لەدوای کۆنتڕۆڵ کردنی بەشێکێکی فراوان لە باکوور و رۆژئاوای عێراق لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، رێکخراوەکە، بەتۆمەتی پەیوەندی بە لایەنەکان، دەیان رۆژنامەنووسی کوشتووە.