تاران
لە چوارچێوەی سەردانی بۆ تاران بەمەبەستی بەشداریکردن لە ٢١ەمین کۆبوونەوەی رێکخراوی ھاوکاری ئابووری، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغڵو لەگەڵ سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی کۆبووەوە.
دوای پێشوازیکردنی سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی لە داود ئۆغڵو، ھەردوولا دوور لە چاوی راگەیاندن کۆبوونەوە.
بە پێی چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک، لەو کۆبوونەوەیەدا داود ئۆغڵو بە بۆنەی رێککەوتنی ئێران و وڵاتانی ئەندامی گروپی ١+٥ لە سەر پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران پیرۆزبایی لە حەسەن رۆحانی کردووە.
سەرچاوە دیپلۆماتیکەکان ئاماژەیان بەوە کرد لەو کۆبوونەوەدا ھەردوولا باسیان لە پەیوەندی نێوان ئێران و تورکیا کردووە.
بڕیارە ئەحمەد دواد ئۆغڵو لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی محەمەد جەواد زەریفیش کۆببێتەوە و دواتر لە کۆنگرەیەکی ھاوبەشی رۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان بدەنەوە.