Azad Mohammed Abdullah
23 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2017
هەولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە شاری ھەولێر، مەھمەت عاکیف ئینام لە لایەن پارێزگارى هەولێر، نەوزاد هادى پێشوازى لێ‌کرا.
بە بۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکى فەرمییان وه‌ك كۆنسوڵى گشتى توركیا لە هەولێر، ئەمڕۆ کۆنسوڵ، مەھمەت عاکیف ئینام بە مەبەستى ماڵئاوایی سەردانى پارێزگارى هەولێرى کرد و لە میانى سەردانەکەیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و پرسه هاوبه‌شه‌كان کرا.
لە دیدارەکەدا کە سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى مانگى سوری عێراقى، هاوڕێ ئیحسان ئامادەبوو، باس له په‌یوه‌ندى دۆستایه‌تى و هاوكاری نێوان هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركیا كرا و جه‌خت له به‌رده‌وامبوون و په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه كرایه‌وه.
كۆنسوڵى گشتى توركیا لە هەولێر، مەھمەت عاکیف ئینام ستایشى ئه‌و هه‌ماهه‌نگى و پێكه‌وه كاركردنه‌ى له‌گه‌ڵ پاریزگاى هه‌ولێر كرد کە له ماوه‌ى چوار ساڵ و نیوى کارکردنیان وه‌ك كۆنسوڵى گشتى توركیا له شارى هه‌ولێر كه بووەته مایه‌ى سه‌ركه‌وتنى كار‌و به‌رنامه‌كانیان و خزمه‌تى ره‌وشى دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو لا له تێكڕاى بواره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى و وه‌به‌رهێنان و فه‌رهه‌نگى و مرۆیی.
له لاى خۆشیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، نەوزاد هادى سوپاسى رۆڵى كاراى كار‌و خزمه‌ته‌كانى كۆنسوڵ وههماههنگییهكانى له‌گه‌ڵ پارێزگا كرد و تیشکى خستەسەر ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى ده‌زگاكانى تیكا و ئافاد و مانگى سووری توركی كه دواین كۆمهكیشیان بۆ خه‌ڵكى لێقه‌وماوانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى كوردستان بوو.
هەروەها پارێزگارى هەولێر هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ مەھمەت عاکیف ئینام خواست له كارى داهاتوویدا.