Zana Natık Kerem
23 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2017
قودس ــ AA
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو رەخنەی لە لێدوانێكی جێگری وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتەکەی، تسیبی حۆتۆتبیلی گرت كە تیایدا هێرشی كردبووە سەر رەوەندی جوولەكە لە ئەمریكا.
لە روونكردنەوەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە، بنیامین ناتانیاهو رایگەیاندووە كە ئیدانەی ئەو جۆرە لێدوانە خراپانە دەكات كە جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، تسیبی حۆتۆبیلی بەرامبەر بە رەوەندی جوولەكە لە ئەمریكا رایگەیاندبوو.
بنیامین ناتانیاهو گوتی: "رەوەندی جوولەكە لە ئەمریكا خۆشەویستی ئێمەن و ئەوان بەشێكن لە گەلی ئیمە و بە هیچ شێوەیەک ئەم جۆرە لێدوانە ئاگرینیانە جێگەیان لە ئیسرائیل نابێتەوە، چونكە پێچەوانەی هەڵوێستی فەرمی دەوڵەتی ئیسرائیلە".
دوێنێ لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل، تسیبی حۆتۆبیلی رایگەیاندبوو "رەوندی جوولەكە لە ئەمریكا هیچ زانیارییەكان لەسەر گرژییەکانی ژیان لە ئیسرائیل نییە، تەنانەت رۆڵەكانیان لە سوپادا نییە و لە پێناو بەرگریكردن لەو وڵاتە ناجنگن كە تیادا دەژین".