Muhammed Emin Canik,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
کاراکاس - AA
سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ رایگەیاند "کاتێک کە گەلی ڤێنیزوێلا باوەشی بۆ ئاشتی کردەوە، ئەو باوەشە بەڕاستی دەکاتەوە و ئێمە ماوەیەکی دوور و درێژ لەمەوبەر بڕیارمان دا باوەشی برایەتیی و دڵمان بۆ گەلی تورک کە خاوەنی مێژوویەکی رەسەنن، جەنگاوەرن و گەلێکن لە زۆر جەنگدا براوە بوون، بکەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتبووە ڤێنیزوێلا، لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، نیکۆلاس مادورۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشی سازکرد.
نیکۆلاس مادورۆ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا جەختی لە نزیکی گەلی تورک و گەلی ڤێنیزوێلا کردەوە و گوتی: "دڵمان بۆ گەلی تورک دەکەینەوە و سوپاسیان دەکەین بۆ ئەم سەردانە فەرمییە".
نیکۆلاس مادورۆ تیشكی خستەسەر ئەوەی یەکەم جارە سەردانێک لە لایەن تورکیاوە لە ئاستی سەرۆکدا بۆ ڤێنیزوێلا ئەنجامبدرێت و گوتی: "خاوەنی ئایندەیەکی گەورە و گەشین کە پێویستە وەک تورکیا و ڤێنیزوێلا بنیادی بنێین. ئەم سەردانە بۆ ئەو بەشەی لە سەدەی ٢١ ماوەتەوە دەبێتە هۆی هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
ئەو باسی لەوەشکرد کە تورکیا و ڤێنیزوێلا خاوەن پەیوەندیی سەرکەوتووی نێوانیانن و گوتی:
"لەئێستادا و دوای ٦٨ ساڵ کە پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان هەردوو وڵات، سەرکۆماری تورکیا سەردانی ڤێنیزوێلای کرد. ئەمە رووداوێکی مێژووییە، بەو شێوەیەش پێویستە جیهانێکی گەورە بنیات بنێین. هێزمان هەیە، گەلەکانمان لەپشتمانن، مێژوو و هەموو شتێکمان هەیە، بەڵام مافی ئەوەمان نییە شکست بهێنین و شکست ناهێنین".
گوتیشی: به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان توركیا و ڤێنیزوێلا. هه‌ردووكمان خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی ئابووری سه‌ربه‌خۆی و سه‌ركه‌وتووین. زێڕ به‌شێكه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێمه. به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكییه بازرگانییه‌كانمان و فرۆشتنی زێڕ به شێوه‌یه‌كی روون و یاسایی. كه‌س ناچار نییه خۆی له‌وه هه‌ڵقورتێنێت. وه‌ك چۆن ئێمه خۆمان له په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه هه‌ڵناقورتێنین. با كه‌سیش خۆی له چالاكییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئێمه هه‌ڵنه‌قورتێنێت. ڤێنیزوێلا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت به جیهانی بفرۆشێت. به‌رده‌وامین له پلاندانان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كانزا. ساڵی داهاتوو ژماره‌ی پێوانه‌یی ده‌بڕین و پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه كه خاوه‌ن دووه‌مین یه‌ده‌گی زێڕین له جیهان. ده‌بێت شانازی به‌وه بكه‌ین چونكه ئه‌وه هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت دروست ده‌كات و جۆری ده‌رامه‌ته‌كانی وڵات زیاتر ده‌كات. خۆ ئه‌و سامانه نایاته باخه‌ڵی مادورۆ. ئێوه باش ده‌زانین ئه‌و داهاته ده‌بێته ماڵ و په‌روه‌رده. ئه‌و داهاته ده‌بێته هۆی هێنانه‌دی خزمه‌تگوزارییه‌كان و خۆشبه‌ختی خه‌ڵك".
نیکۆلاس مادورۆ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه توركیا خاه‌ن مێژوویه‌كی دوور و درێژه گوتی: "ئه‌مڕۆ له ته‌نیشت سه‌رۆكی گه‌وره‌ی كۆماری توركیای گه‌وره، ئه‌ردۆغان-ی دۆستمم. له میانی ئه‌م هه‌زار ساڵه‌ی دواییدا توركیا رۆڵێكی زۆر گرنگی گێڕاوه له جیهان. به كولتووری توركی، توركیا زۆر خزمه‌تی كولتووری جیهان، زانست، هونه‌ر و سیاسه‌تی كردووه و ئه‌مه ئێجگار كاریگه‌ره. توركیا جیهانی به‌ئاگا هێنایه‌وه و له‌م جیهانه فره جه‌مسه‌رییه و فره ناوه‌ندییه‌دا رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت".