Ayşe Aktaş,Rewa Mahmut Hasan
01 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2017
نایرۆبی - AA
دادگای باڵای کینیا بڕیاری دا کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە کە لە هەشتی ئابی رابردوودا بەڕێوەچوو بوو، دووبارە بکرێتەوە.
دادگای باڵای کینیا داوایەکی کاندیدی ئۆپۆزسیۆن، رایلا ئۆدینگای هەڵسەنگاند کە تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کردبوو، ئەویش دوای هەڵبژاردنی ئوهورو کینیاتا بە سەرۆکی ئەو وڵاتە.
دادگاکە بڕیاری داوە کە لەماوەی ٦٠ رۆژدا هەڵبژاردنەکان دووبارە بکرێتەوە ئەویش بە هۆی نارێکی لە هەڵبژاردنەکاندا.
سەرۆکی هەڵبژێردراوی کینیا لەسەدا ٥٤،٢٧ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن ئۆدینگاش لەسەدا ٤٤،٧٤ی دەنگی هێنابوو.